لە رووداوێكی گوماناویدا لە زاخۆ گەنجێك كوژرا
ئەو شوێنەی لێی كوژراوە كەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی پەكەكە
K24 - زاخۆ
لە رووداوێکی تەم و مژاوی دا و لە شارۆچكهی زاخۆ گەنجێکی تەمەن 31 ساڵان کوژرا، روداوەكه نیگەرانی و گومانی زۆری بەدوای خویدا هێنا، بههۆكاری ئهوهی شوێنی روداوەکە لە ناوچهیهكی ژێر دەسەڵاتی گەریلاکانی پەکەکەیە.
کوردستان24 له بهدواداچوونێكدا وردهكاری كوژرانی ئهو گهنجه له سهر زمانی وتهبێژی هێزهكانی پاراستنی گهل ههپهگه و پۆلیسی دهۆك و باوكی گهنجه كوژراوهكه بڵاو دهكاتهوه.
دوو رۆژ لەمەوبەر گەنجێكی دانیشتووی قەزای زاخۆ لە سنووری پارێزگای دھۆك، بەناوی دڵشاد محەمەد لە نزیك گوندی بۆسەڵە كوژرا، بەڵام ھێشتا نە دەزگاكانی ئەمنی و نە كەسوكاری نەیانتوانیووە ھیچ لەبارەی رووداوی كوژرانی ئەو كوڕە بزانن و رووداوەكە بە گوماناوی ماوەتەوە.
محهمهد حاجی، باوکی کوژراوەکە بە كوردستان24 گوت: "نازانین چۆن چووەتە ئەوێ و چۆن كوژراوە، كاتێك ھەواڵمان پێگەیشت چووینە شوێنی رووداوەكە و ھیچ ئۆتۆمبێلێكیش لە شوێنی رووداوەكە نەبوو".
گوتیشی: "ئەو ناوچەیەی كوڕەكەم لێی كوژراوە سنووری ژێردەسەڵاتی پەكەكەیە، بەڵام ئێمە تائێستا نازانین ئەوان كوشتوویانە یان نا".
ریڤان وڵات، گوتەبێژی ھێزەكانی پاراستنی گەل (ههپهگه) بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو بابەتە ھیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و دوو كەس ھاتوونەتە ئەو شوێنە و یەكێك ئەوەی دیكەی كوشتووە، ئێمە نازانین لەسەرچی بووە و ھیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە".
ھەر لەسەر ئەو رووداوە ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دھۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەو روداوە لەسەر سنووری نێوان ھەرێمی كوردستان و باكووری كوردستان روویداوە، ئەو كەسە لەلایەن گرووپێكی چەكدار كوژراوە، كەسێكی دیكە لەگەڵ كوژراوەكە بووە و لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دانی بەوەداناوە كە چەند كەسێك دەستڕێژی گولـلەیان لێكردون، بەڵام تائێستا دیارنییە ئەو كەسانە كێن".
ھ.م