کۆمسیۆن نموونەی پەرەی دەنگدانی بڵاوكرده‌وه
له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن ههردهوامه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، نموونه‌ی په‌ڕه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه.
كۆمیسیۆنی باڵا، نموونه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی كۆمیسیۆن بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌رده‌وامه، كه بڕیاره رۆژی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ، پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، باس له دواخستنی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئهیلوول ده‌كه‌ن، به‌ڵام لای خۆیه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، هیچ گرفتێك نییه به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا.

ا. م