لهسلێمانی 11 تۆمەتبار دەستگیركران و 6 یانەی شەوانەش داخران
دهست بهسهر ژمارهیهك چهكی بێمۆڵهتیشدا گیرا
K24- ههولێر:
له بهیاننامهیهكدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دهستگیركردنی 11 تۆمهتبار و داخستنی 6 یانهی شهوانه و كۆنترۆڵكردنی ژمارهیهك چهكی بێمۆڵهتی راگهیاند.
له بهیاننامهكهی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه، "لەهەڵمەتێكی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگا، بۆ بەسەركردنەوەی یانەكانی شهوانه و دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا دەرچوو و ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار 11 تۆمەتباریان دەستگیركرد و 6 یانەی شەوانەش داخران".
ئاماژه بهوهشكراوه، "لەو هەڵمەتەدا 6 یانەی شەوانە بەهۆی پابەند نەبونیان بە ڕێنماییەكانەوە داخران و 4 تۆمەتباریش دەستگیركران، كە سەرجەمیان خاوەنی یانهكان بوون، دەستیش بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف و چەند پارچە چەقۆ و بۆكس خەنجەرێكدا گیرا".
وهك راشگهیهندراوه، "4 تۆمەتباری دیكهش كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە، بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی دهستگیركران، كە 2 لەو تۆمەتبارانە نەوجەوانن".
هاوكات 2 تۆمەتباری دیكه دەستگیركران كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی و دەستیش بەسەر دەمانچەیەكدا گیرا.
شەوی رابردووش تۆمەتبارێك بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 21 ی چەك دەستگیركرا كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و دەستیش بەسەر دەمانچەیەكدا گیرا.
H.B