به‌ڤیدیۆ.. ته‌رمی د. جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یه‌ندرایه شاری سلێمانی
له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و ته‌رمی خوالێخۆشبوو، د. جەمال ئەحمەد رەشید له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری سلێمانییه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردن و بەخاكسپاردنی ته‌رمی ناوبراویش بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ته‌رمی خوالێخۆشبوو لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی رەشید نوێژی لەسەر دەكرێت و تابه‌یانی لەوێ دەمێنێتەوە.
كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی هەینی 7-9-2018 بە كەژاوەیەك تەرمەكەی بە شاڕێی سالمدا بەڕێی دەكرێت بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی و لەوێ رێوڕەسمێكی رێزلێنانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ رێكدەخرێت.
پاشان لە نەخۆشخانەی منداڵانەوە خوالێخۆشبو بەڕێ دەكرێت بۆ گۆڕستانی گردی "شێخ قایەری سەرنەگیراو" و لە تەنیشت ئەندامانی دیكەی خانەوادەكەی بەخاك دەسپێردرێت.
رۆژانی هەینی و شەممە 7و8-9-2018 پرسەی د. جەمال ئەحمەد رەشید لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی رەشید بەڕێوەدەچێت.
دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه د ره‌شيد ساڵی ١٩٤٤ له سلێمانی له‌دايك بووه، سالی ١٩٦٨ كولێژی پزيشكی ته‌واو كردووه سه‌ره‌تا وه‌ك پزيشكی گشتی له بواری منداڵان كاری كردووه، ماوه‌ی نزيكه‌ی ٥٠ ساڵ خزمه‌تی كردووه، له ماوه‌ی كاركردنيدا زياتر له دوو مليون و نيو منداڵی بينوه و چاره‌سه‌ری بۆ كردوون، به پياوه به‌خشنده‌كه‌ی شار ناسراوه، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نچه بوو، سه‌ره‌تا بۆ چاره‌سه‌ر رووی كرده ولاتی ئوردن، دواتر رووی له وڵاتی ئه‌ڵمانيا كرد و له‌وێ له نه‌خۆشخانه‌يه‌ك كۆچی دوایی كرد.
H.B