گۆڕان خۆی بۆ ھەڵبژاردن ئامادە دەكات

رێكخەری گشتی گۆڕان لەگەڵ لیستی حزبەكەی بۆ پەرلەمان كۆدەبێتەوە

K24- سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ لیستی حزبەكەی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆببنەوە، ئامادەكارییەكانی بزووتنەوەكە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكەن.

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ رێكخەری گشتی گۆڕان لەگەڵ لیستی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ئامادەكارییەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە، گۆڕان بزووتنەوەیەكی جەماوەرییە و باوەڕی تەواوی بە ھەڵبژاردن ھەیە، بۆیە ئێمە ھەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".

گوتیشی: "ئێمە قسەمان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن ھەیە، ئەگەرنا گۆڕان ئامادەییە بۆ ھەڵبژاردن و ھەموو ئامادەكارییەكانی كردووە، ئەگەر ھەر لایەنێك داوای دواخستنی ھەڵبژاردن بكات، بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بەرژەوەندی گشتی دایە".

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لەبارەی راشیگەیاند: "لە چەند رۆژی داھاتوودا جڤاتی نیشتمانی كۆدەبێتەوە و تاوتوێی كۆمەڵێك پرس دەكەین لەوانەش پرۆسەی ھەڵبژاردن و سەردانی شاندەكەی پارتی بۆ لای گۆڕان دەكات".

ھ.م