حدك داوای به‌هاناوه‌چوونی "شه‌هید" و برینداره‌كان ده‌كات
به‌رپرسی ئه‌منی حدك: نزیكه‌ی 10 مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گاكانمان كراوه
K24 - هه‌ولێر:
كارۆ ره‌سووڵی به‌رپرسی ئه‌منی حزبی دیموكراتی كوردستان، له رێگه‌ی كوردستان 24 ـوه داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به‌هانای "شه‌هید" و بریندارهكانیانهوه بچن.
پاش ئه‌وه‌ی باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان موشه‌كباران كرا، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی دیموكرات گووتی: "نزیكه‌ی 10 مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گاكانمان كراوه‌و ژماره‌یه‌ك شه‌هید و بریندارمان هه‌یه، داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به هانامانه‌وه بێن، تا ئێستا ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌كان دیارنییه و هێشتا دووكه‌ڵ له باره‌گاكانمان هه‌ڵده‌ستێ".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكرات و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، فێرگه‌ی سیاسی و نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كراونه‌ته ئامانج.
شایه‌تحاڵه‌كانیش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به ئاسمانی كۆیه و ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه نافهیرمییهكان تا ئێستا 5 شه‌هید و 35 بریندا هه‌یه.
به‌رپرسانی حدك له لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كانیاندا ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه و هێرشه‌كانی پێشتریش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له پاش هێرشه فراوانه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی 1996 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ناو به‌ناو دژی باره‌گاكانیان، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گاكانی حدك و حدكا به گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی داده‌نرێت له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 برینداران لە نەخۆشخانەی كۆیە پێویستیان بە خوێن لە جۆری O- و B-، داوا لە ھاووڵاتییان دەكەن بە ھانایانەوە بچن و خوێنیان پێ ببەخشن.