حدك راگهیێنراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
"ژماره‌یه‌ك "شه‌هید" و بریندارمان هه‌یه"
K24 - هه‌ولێر
مه‌كته‌بی سیاسیی، حزبی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانیان راگهیێندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 8ـی سێپتامبری 2018، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیدا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشەدا، فڕۆکەی بێسەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە. هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریایەتی حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە".
ھەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، ژمارەیەك لە پێشمەرگە "شەھید" و برینداربوونە.