سكرتێری حدك برینداره‌

كوردستان 24 وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ بریندارانی مووشه‌كبارانی باره‌گاكانی دیموكرات له‌ كۆیه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مسته‌فا مه‌ولوودی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان و خالید عەزیزی، سكرتێری پێشووی ھەمان حزب به‌هۆی مووشه‌كبارانی باره‌گاكانی دیموكرات له‌ كۆیه‌ بریندار بوونە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌هۆی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی دیموكرات و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، فێرگه‌ی سیاسی و نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران چه‌ندین كه‌س "شه‌هید" و برینداربوون و له‌ نێو برینداره‌كان سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان و سكرتێری پێشووی ھەمان حزب ھەن‌.

كاتی مووشه‌كبارانی باره‌گاكانی دیموكرات له‌ كۆیه‌ هاوكاتی كۆبوونه‌وه‌ی پلنیۆمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش بووه‌.

ژیوار رەسوڵی، نێردراوی كوردستان24 لە كۆیە گوتی: "ئەو بینایەی كە بارەگای حزبی دیموكراتی تێدابوو داڕوخاوە و ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و ئەندامانی ئەو حدك و حدكا بریندارن".

گوتیشی: "باس لەوە دەكرێت كە 5 كەس "شەھیدبوون"ە و 35ی دیكەش بریندارن، بەڵام تائێستا نەتوانراوە زانیاری دروست بخرێتەڕوو".

پێشەوا عەلیپوور، سكرتێری لاوانی حزبی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بۆردوومانەكە لە ئاسمان كراوەتە سەر بارەگاكانمان، پێشتر ھێرشكراوەتە سەر بنكە و بارەگاكانمان، بەڵام یەكەمجارە لە كۆیە ھێرشی ئاسمانمان بكرێتەسەر".

ھەروەھا مەنسوور مروەتی، ئەندامی بەڕێوەبەری حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمە لە كۆبوونەوە دابووین كە كراینە ئامانج، نازانم تۆپباران بوو یان بۆردوومان بوو، ژمارەیەك شەھید و بریندار ھەیە و بریندارەكانمان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە".

 

سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌
سكرتێری حدك برینداره‌