سكرتێری حدك برینداره
كوردستان 24 وێنهی ژمارهیهك له بریندارانی مووشهكبارانی بارهگاكانی دیموكرات له كۆیه بڵاودهكاتهوه
K24 - ههولێر:
مستهفا مهولوودی سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان و خالید عەزیزی، سكرتێری پێشووی ھەمان حزب بههۆی مووشهكبارانی بارهگاكانی دیموكرات له كۆیه بریندار بوونە.
بهگوێرهی زانیارییهكان بههۆی هێرشی سهر بارهگاكانی مهكتهبی سیاسی حزبی دیموكرات و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، فێرگهی سیاسی و نیزامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران چهندین كهس "شههید" و برینداربوون و له نێو بریندارهكان سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان و سكرتێری پێشووی ھەمان حزب ھەن.
كاتی مووشهكبارانی بارهگاكانی دیموكرات له كۆیه هاوكاتی كۆبوونهوهی پلنیۆمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش بووه.
ژیوار رەسوڵی، نێردراوی كوردستان24 لە كۆیە گوتی: "ئەو بینایەی كە بارەگای حزبی دیموكراتی تێدابوو داڕوخاوە و ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و ئەندامانی ئەو حدك و حدكا بریندارن".
گوتیشی: "باس لەوە دەكرێت كە 5 كەس "شەھیدبوون"ە و 35ی دیكەش بریندارن، بەڵام تائێستا نەتوانراوە زانیاری دروست بخرێتەڕوو".
پێشەوا عەلیپوور، سكرتێری لاوانی حزبی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بۆردوومانەكە لە ئاسمان كراوەتە سەر بارەگاكانمان، پێشتر ھێرشكراوەتە سەر بنكە و بارەگاكانمان، بەڵام یەكەمجارە لە كۆیە ھێرشی ئاسمانمان بكرێتەسەر".
ھەروەھا مەنسوور مروەتی، ئەندامی بەڕێوەبەری حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمە لە كۆبوونەوە دابووین كە كراینە ئامانج، نازانم تۆپباران بوو یان بۆردوومان بوو، ژمارەیەك شەھید و بریندار ھەیە و بریندارەكانمان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە".













