بارەگای حزبی دیموكرات لە كۆیە مووشەكباران كرا
شەھید" و بریندار ھەیە"
K24 - ھەولێر
چەند مووشەكێك ئاراستەی بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لە كۆیە كرا و "شەھید" و بریندار ھەن.
ئیبراھیم چوكەڵی، ئەندامی سەركردایەتی حزبی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "چەند مووشەكێك بەر بارەگای حزبی دیموكراتی كوردستان لە كۆیە كەوتووە و ژمارەیەك شەھید و بریندار ھەن".
ژمارەیەك شایەتحاڵ ئاماژە بەوە دەكەن، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە ئاسمانی كۆیەدا دەسووڕێتەوە.
مەنسوور مروەتی، ئەندامی بەڕێوەبەری حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمە لە كۆبوونەوە دابووین كە كراینە ئامانج، نازانم تۆپباران بوو یان بۆردوومان بوو، ژمارەیەك "شەھید" و بریندار ھەیە و بریندارەكانمان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە".