دوو چالاکوانی دیکەی کورد لەسێدارەدران
ئەمڕۆ رامین حوسێن پەناھیش لە سێدارەدرا
K24 – ههولێر:
ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە، هەردوو چالاکی سیاسی کورد، لوقمان و زانیار مورادی، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارە دران.
ئەو دوو چالاكوانە كە ئامۆزای یەكتربوون، ماوەی زیاتر لە 9 ساڵ بە تۆمەتی كاری سیاسی لە زیندان دابوون.
لە سێدارەدانی ئەو دوو چالاکوانەی رۆژهەڵات لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئەمجەد حوسێن پەناهی، لە سێدارەدانی رامین حوسێن پەناهی برای بۆ کوردستان24 پشتڕاستکردەوە.
هەر بە گوتەی ئەمجەد حوسێن پەناهی، کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە، رامین، لوقمان و زانیار پێکەوە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سێدارە دراون.
H.J