هێلی ئاسمانی سعوودیه گه‌شتی راسته‌وخۆ بۆ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات
هه‌فتانه سێ گه‌شتی راسته‌وخۆی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای هێلی ئاسمانی سعوودیه، له 1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ره‌وه گه‌شته راستهوخۆكانی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ستپێده‌كات.
كۆمپانیا سعوودییه‌كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و گه‌شته راسته‌وخۆیانه ته‌واو كردووه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش له كڕینی تكیت و دیاریكردنی خشته‌ی گه‌شته‌كانی به‌رده‌ست كردووه.
ساڵح ئه‌لجاسر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێلی ئاسمانییه‌كه رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتانه ده‌بێته هۆی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌لی وه‌به‌رهێنان و پرۆگرامی گه‌شتیارییش زیاتر ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌كاونتی فه‌رمی كۆمپانیاكه‌ش له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌فتانه سێ گه‌شتی راسته‌وخۆ له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌بێت.
سعوودیه له ساڵی 2017ه‌وه گه‌شته‌كانی بۆ عێراق ده‌ستپێكردووه كه راسته‌وخۆ بۆ به‌غدا بوو، ئێستاش به‌نیازه گه‌شته راستهوخۆكانی له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستپێبكات.
وجهتنا الجديدة #أربيل
— SAUDIA | السعودية (@Saudi_Airlines) September 5, 2018
3 رحلات أسبوعياً من #جدة ابتداءً من أكتوبر 2018
احجز الآنhttps://t.co/StkWPMv0iD#الخطوط_السعودية pic.twitter.com/pxWLFl1Wvl
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ا. م