یوڤێنتۆس پلانێكی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كریستیانۆ داڕشتووه
كریستیانۆ له یاری داهاتوو ئه‌م پلانه جێبه‌جێ ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی خانمه پیره‌كه پلانێكی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ داڕشتووه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت كریستیانۆ له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ربكه‌وێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 3 یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه له سێریا ئه‌ی هێشتا نه‌یتوانیوه هیچ گۆڵ به درێسی یانه‌ی یوڤێنتۆس تۆمار بكات.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی هونه‌ری پرۆگرامێكیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ داڕشتووه.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: پرۆگرامه‌كه له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و خشته‌یه كه كریستیانۆ له ریال مه‌درید جێبه‌جێی ده‌كرد، له ئێستا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆگرامه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نه‌كرده‌وه و له تۆرینۆ بۆ مه‌شقكردن له‌سه‌ر ئه‌م پلانه ماوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد له هه‌فته‌ی چواره‌می سێریا ئه‌ی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی یوڤی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر ساسولۆ كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی بێنێت و بگه‌ڕێته‌وه گۆڵكردن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس و تائێستا هیچ گۆڵێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی نه‌كردووه.