وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بۆردومانكردنی كۆیه هاته ده‌نگ
"ده‌بێت له ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره هێرشانه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكرێت"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوای زیاتر له 24 كاتژمێر، له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی باره‌گاكانی هه‌ردوو حیزبی دیموكرات له كۆیه، كه به (قه‌ڵای دیموكرات) ناسراوه هاته ده‌نگ.
ئه‌حمه‌د مه‌حجووب، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هێرشه موشهكییهكه ره‌تده‌كاته‌وه كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین قوربانی و برینداری لێكهوتهوه.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دووپات له سه‌لامه‌تی و ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ده‌كاته‌وه، هاوكات پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقی ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له‌و هێرشانه نه‌بنه قوربانی، پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكرێت.
دوێنێ شه‌ممه، 8ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، قه‌ڵای دیموكرات، كه باره‌گای هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مووشه‌ك باران كرا، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 تا ئێستا 14 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 37 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له پاش هێرشه فراوانه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی 1996 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ناو به‌ناو دژی باره‌گاكانیان، هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر باره‌گاكانی حدك و حدكا به گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی داده‌نرێت له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو.
ا. م