ئێران باس لە هێرشەکەی سەر بارەگاکانی دیموکرات دەکات

"فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشداربووە"

K24 – هه‌ولێر:

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشکردنە سەر بارەگاکانی دیموکراتەکانی کۆیە راگەیاند کە بووە هۆی قوربانیکردنی 54 لە ئەندامانی هەردوو حزب.

لە راگەیەندراوه‌كه‌دا سوپای پاسداران، رایگه‌یاندووه‌، حەوت مووشەکی مەودا کورت کۆبوونەوەیەکی سەنتەری سەرکردەكانی دیموكراتی كردووه‌ته‌ ئامانج، كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پاسداران به‌ "تیرۆریست" ناویان ده‌بات.

سوپای پاسداران دەڵێت: "ئەو سەنتەرەیان تێکشکاندووە کە پلانگێڕی دژی ئاسایشی نەتەوەی ئێرانی تێدا کراوە".

ئێران ئەوەشی نەشاردۆتەوە: "هێرشەکە لەلایەن یەکەی مووشەکی سوپای پاسداران بە بەشداری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە".

رۆژی شه‌ممه‌، 8ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، قه‌ڵای دیموكرات، كه‌ باره‌گا‌ی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیه‌، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ مووشه‌ك باران كرا‌، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 تا ئێستا 14 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌و 40 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

 

سەرچاوە: فارس نیوز

H.J

Fly Erbil Advertisment