مەسرور بارزانی: كه‌ركووك داگیركراوه و رووداوه‌كان قبوڵكراو نین
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و رابەڕێوه‌بەری سەنتەری هەماهەنگی ھاوپەیمانان لە کوردستان بارودۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، كه‌ركووك داگیركراوه و رووداوه‌كان قبوڵكراو نین، پێویسته له چوارچێوه‌ی مادده‌كانی ده‌ستوور بارودۆخی كه‌ركووك چارەسەر بكرێت.
ئه‌مڕۆ 9/9/2018 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له جەنەراڵ گريگۆرى ئەندرسۆن، بەڕێوه‌بەری سەنتەری هەماهەنگی ھاوپەیمانان لە کوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی باره‌گای حزبی دیموكرات له كۆیە نیشاندا و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان كرد و هیوای به په‌له چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
دواتر دوا پێشهاته سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و دووپات له هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزی هاوپه‌یمانان له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كارپێكراو كرایه‌وه و تیشكخرایه سه‌ر رێكخستنه‌وه و زیاتركردنی مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ئاماژه به‌وه‌درا، به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه تیشكخرایه سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و بارودۆخی كه‌ركووك به‌تایبه‌تی، كه ئه‌وه‌ی له‌وێ رووده‌دات مایه‌ی نیگه‌رانییه و پێویسته هۆكاری نیگه‌رانییه‌كان نه‌هێڵدرێن، له‌وباره‌وه مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، به‌لای ئێمه‌وه كه‌ركووك داگیركراوه و رووداوه‌كان قبوڵكراو نین، پێویسته له چوارچێوه‌ی مادده‌كانی ده‌ستوور بارودۆخی كه‌ركووك بێته چاره‌سه‌ر.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا ئاماژه به په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درا، كه پێویسته به‌ره‌و په‌یوه‌ندی ستراتیژی بچێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به په‌ره‌سەندنی چالاكی گرووپه تیرۆریسته‌كان درا، كه ئه‌گه‌ر به‌جددی هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌گشتی نه‌نرێت، پێشبینی ده‌كرێت له داهاتوودا به‌ناو و فۆڕمی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن.
