هێرشى فڕۆكه‌كانى رووسيا و سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب ده‌ستيپێكرد
كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى تاران سه‌باره‌ت به راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست له ئيدلب شكستيهێنا

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، فڕۆكه‌كانى رووسيا و سووريا ئۆپراسيۆنى ئاسمانيان بۆ سه‌ر ئيدلب و حه‌ما ده‌ستپێكردووه.
دواى ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى تاران سه‌باره‌ت به راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست له ئيدلب شكستيهێنا، رووسيا و سووريا هێرشيان بۆ سه‌ر ئيدلب ده‌ستپێكرد.
ده‌ستپێكردنى ئه‌و هێرشانه له كاتێكدايه، ئه‌مه‌ريكا و فه‌رنسا هۆشداريان داوه‌ته رووسيا و سووريا له ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى.
شاهێدحاڵه‌كان و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن له ئاژانسهكهيان راگه‌ياندووه، هێليكۆپتهرهكانى سه‌ر به سوپاى سووريا، به به‌رميلى پڕ له تى ئێن تى، بۆردومانى گونده‌كانى هبيت و عابدينيان له باشوورى ئيدلب كردووه.
ئيدلب له ژێر كۆنترۆڵى گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ديمه‌شقه.
سوپاى سووريا ره‌تيكردووه‌ته‌وه، به‌رميلى ته‌قينه‌وه‌ى به‌كارهێنابێت، به‌ڵام كارمه‌ندانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دووپاتيانكردووهتهوه، ئه‌و سووريا ئه‌و چه‌كه‌ى له بۆردومانهكانيدا به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند گوندێكى باكوورى حه‌ما له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسياوه بۆردومانكراوون.
توركيا دژى ده‌ستپێكردنى هێرشى سه‌ربازييه بۆ سه‌ر ئيدلب و رايگه‌ياندووه، هێرشى سه‌ر شاره‌كه كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش رايگه‌ياندووه، روودانى شه‌ڕ له‌و شاره سه‌رده‌كێشێت بۆ ئاواره‌بوونى 700 هه‌زار هاووڵاتى.
له ئيدلب زياتر له 3 مليۆن هاووڵاتى ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا به يارمه‌تى توركيا ده‌ستيان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرتووه.
ئيدلب بووه‌ته دواين پێگه‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا و به هۆى نزيكيان له سنوورى توركياوه، پشتيوانى ئه‌و وڵاته‌يان مسۆگه‌ر كردووه.
رووسيا رايگه‌ياندووه، له هێرشهكانياندا ده‌ستپارێز بۆ پاراستنى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌كه‌ن.
مۆسكۆ ئه‌وه‌شى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه به هه‌ر نرخێك بێت پێويسته ئيدلب بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د.
به‌رهه‌ڵستكاره‌كان ده‌ڵێن: رووسه‌كان نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌كانى فرياكه‌وتن بۆردومان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى گرووپه چه‌كدارييه‌كان ناچار بن خۆيان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.
ئ.ر