فه‌تح و سائیرون له‌گه‌ڵ كورد گه‌وره‌ترین كوتله پێكده‌هێنن
سائیرون: له رۆژانی داهاتوودا به به‌شداری كورد گه‌وره‌ترین كوتله راده‌گه‌یه‌نین
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، ئەمجەد عەقابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کوتلەی سائیرون دووپاتیكرده‌وه، "پرسی پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لەنێوان ئێمەو فەتح یەکلای بۆتەوە و لەماوی دوو تا سێ ڕۆژی داهاتوودا گەورەترین کوتلە ڕادەکەێنین و کوردیشمان لەگەڵە".
له لێدوانێكی دیكه‌دا هه‌ر بۆ كوردستان 24، عەباس زاملی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهاوپەیمانی فەتحیش ئاشكرایكرد؛ "گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە قۆناغی کۆتایدایە، بەرەو پێکهێنانی حکومەت دەڕۆین و داوا دەستورییەکانی کوردیش لەچوارچێوەی دەستوردا جێ بەجێ دەکرێن، ئەوانیش بەشێک دەبن لەو هاوپەیمانێتیە".
زاملی گوتیشی: "لە دانیشتنی پەرلەماندا لەگەڵ هاوپەیمانی سائیرون، مەبەستمان بوو متمانە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی وەرگرینەوە، بۆ ئەوەی پێی بڵێن جارێکی دیکە بیر لەوە نەکاتەوە بیەوێت ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله به‌ناوی "فه‌زای نیشتیمانی" له‌نێوان هه‌ریه‌ك له "سائیرون، فه‌تح، هاوپه‌یمانی هێزی عێراقی، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی سائیرون داوای له هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و هاوكات سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح كردووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش بكات.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له به‌سره له‌ئارادایه، داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق كرد، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات، ئه‌م هاوهه‌ڵوێستییه‌ی فه‌تح و سائیرونیش بوو به بنه‌مایه‌ك بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌یان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو، به‌مه‌ش عه‌بادی ئه‌و چانسه‌ی له‌ده‌ستدا كه بتوانێت بۆ دووه‌م ویلایه‌ت له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
H.B