نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دژى مووشه‌كبارانى باره‌گاى ديموكراته‌كان هاته ده‌نگ
داواشيكردووه، رێز له سه‌روه‌رى خاكى عێراق بگيرێت
K24 – هه‌ولێر:
له په‌يامێكدا نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، پشتيوانى خۆى بۆ هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق سه‌باره‌ت به مووشه‌كبارانى باره‌گاى ديموكراته‌كان له كۆيه ده‌ربڕى.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، هه‌ژمارى يونامى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه پشتگيرى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
يۆنامى داواشيكردووه، رێز له سه‌روه‌رى خاكى عێراق بگيرێت.
ئه‌م پهيامه دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ سوپاى پاسدارانى ئێران له رێى مووشه‌كه‌وه، بۆردومانى باره‌گاى سه‌ره‌كى ديموكراته‌كانى له شارى كۆيه كرد.
به هۆى بۆردومانه مووشهكييهكانهوه ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و كاديرانى پله يه‌كى ديموكراته‌كان گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.