پارتە دژە پانەبەرەکان داهاتووی سووید نادیار دەکەن
پارتێکی کۆنە فاشیست دەنگەکانی زیادی کردووە
K24 – ههولێر:
بە زیادبوونی دەنگەکانی پارتێکی راستڕەوی توندڕەو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووید، داهاتووی حکومڕانی سووید نا ڕوون دەبێت.
پارتی راستڕەوی توندڕەوی دیموکراتی سووید، رێژەی دەنگەکانی لە 12.9% بۆ 17.3% زیادیکردووە کە ئەو پارتە لە هەشتاکان لەلایەن فاشیستە توندڕەوەکانی سووید دروستکراوە.
گەورەترین پارتی پەرلەمانی سووید، سۆشیاڵ دیموکراتەکان، رەتی دەکاتەوە ئەو پارتە تووندڕەوە بکاتە بەشێک لە حکوومەت، ئەو پارتەش خۆی بە یەکێک پێکهێنەرانی حکوومەتی داهاتووی سووید دەبینێت.
هەردوو پارتی سۆشیال دیموکرات و پارتی سەوزی سووید، 40.6%ی دەنگەکانییان بەدەستهێناوە لەکاتێکدا پارتە چەپڕەوەکان 40.3 لە دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، رێژەکەی دیکەش بەسەر چەند پارتێکی کەمینەدا دابەشبووە.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە فەرمی رابگەیەندرێت و پارتەکەی سەرۆک وەزیرانی ئێستا کە سەر بە پارتی سۆشیاڵ دیموکراتە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەست نەهێناوە تاکو لە دەسەڵات بمێنێتەوە بۆ ئەمەش پێویستی بە هاوپەیمانی نوێ دەبێت.
ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان سووید 349 کورسییە، هەر پارتێک 175 کورسی بەدەستبهێنێت دەتوانێت حکوومەت پێکبهێنێت. بەڵام ئەوەی ئەمجارە بۆ سووید بۆتە کێشە، زیادبوونی دەنگی پارتە دژە پەنابەر، دژە یەکێتی ئەوروپا و توندڕەوەکانە.