ئه‌ڵمانيا له پرسى ناردنى هێز بۆ سووريا ده‌كۆڵێته‌وه
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ئاماده‌يى ده‌ربڕى بۆ ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ سووريا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ئاماده‌يى ده‌ربڕى بۆ ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ سووريا.
وته‌بێژى حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا، شتيفن زايبێرت، رايگه‌ياند، ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئه‌مه‌ريكايى و ئه‌وروپاييه‌كانى سه‌رقاڵى گفتوگۆيه سه‌باره‌ت به‌و پرسه.
گوتيشى: چوونى سوپاى ئه‌ڵمانيا بۆ سووريا پرسێكى گريمانه‌يى جدييه.
هه‌روه‌ها گوتى: هێشتا ئه‌ڵمانيا دوابڕيارى سه‌باره‌ت به ناردنى سوپا بۆ سووريا نه‌داوه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و جۆره بڕيارانه پێشوه‌خته ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى ده‌وێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ناردنى هێزى ئه‌ڵمانى بۆ سووريا له حاڵێكدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ر سوپاى ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنێت.
له لايه‌ن خۆيه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا، هايكو ماس، رايگه‌ياند، به‌رلين له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ياساى نێوده‌وڵه‌تى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسى سووريا ده‌كات.
ياساى ئه‌ڵمانيا رێگه به ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازى له ده‌ره‌وه‌ى سنوور نادات، مه‌گه‌ر له چوارچێوه‌يه‌كى رێكخراودا بێت و ره‌زامه‌ندى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان يان په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى، ياخود يه‌كێتى ئه‌وروپاى له‌سه‌ر بێت.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر