واشنتۆن هه‌ڕه‌شه له دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا: دادگای نێوده‌وڵه‌تی هیچ ره‌وایه‌تییه‌كی نییه
K24- هه‌ولێر:
واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی نیشاندانی هه‌ڵویستێكی توند به‌رامبه‌ر دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دادگایه ره‌وایه‌تی به لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و راپۆرتانه بدات، كه باس له ئه‌نجامدانی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وا سزا به‌سه‌ر دادورانی ئه‌و دادگایه‌دا ده‌سه‌پێنێت.
بڕیاریشه ئه‌مڕۆ جۆن بۆڵتون، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوو گوته‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه پێشكه‌ش بكات، كه بریتییه له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی پارێزگاران له واشنتۆن.
به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی گوتاره‌كه كه كۆپییه‌كی ده‌ست ئاژانسی رۆیته‌رز كه‌وتووه، پێشبینی ده‌كرێت بۆڵتون بڵێت: "وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هه‌ر رێككارێك بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا به‌رابه‌ر ئه‌و بڕیارانه بگرێته به‌ر، كه له‌لایه‌ن ئه‌و دادگا ناشه‌رعییه‌وه ده‌رده‌كرێن".
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسی گوتاره‌كه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، "ئه‌گه‌ر دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی "لاهای" بڕیاریدا لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه بكرێت، كه باس له تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه‌كان و هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ده‌كات، كه له كاتی شه‌ڕی ئه‌فغانستان ئه‌نجامدراون، ئه‌وا ئیداره‌ی تره‌مپ وه‌ڵامی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌وه".
به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان، ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ستی به مشتومڕی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له دادوه‌ر و داواكاری گشتی دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بكات، تاوه‌كو ئه‌مه‌ریكا نه‌خزێننه ناو ئه‌و بابه‌ته، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، واشنتۆن تاوتوێی سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر هه‌ر گوژمه دراوێكی ئه‌و دادوه‌رانه‌دا ده‌كات، كه له سیسته‌می ئابووری ئه‌مه‌ریكی بوونیان هه‌یه و به‌گوێره‌ی سیسته‌می دادگای ئه‌مه‌ریكی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
بۆڵتون له ره‌شنووسی گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هاوكاری دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكه‌ین، هیچ له‌گه‌ڵی هاوكار نابین، نابینه به‌شێك له دادگای نێوده‌وڵه‌تی، دادگای نێوده‌وڵه‌تی فه‌رامۆش ده‌كه‌ین تا له شوێنی خۆی داده‌ڕزێت".
بۆڵتون له گوتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنی دووقۆڵی زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی راده‌ستی دادگای لاهای نه‌كه‌ن".
H.B