كرملين: ديمه‌شق و مۆسكۆ له‌سه‌ر واده‌ى شه‌ڕى ئيدلب رێككه‌وتوون
كرملين ئاگادارى واده‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ئيدلب نييه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى رووسيا، رايگه‌ياند، كرملين ئاگادارى واده‌ى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ئيدلب نييه.
دميترى بيسكۆڤ، گوته‌بێژى سه‌رۆكى رووسيا، رايگه‌ياند، مۆسكۆ و ديمه‌شق له‌سه‌ر واده‌ى ده‌ستپێكى شه‌ڕى ئيدلب رێككه‌وتوون.
گوتيشى: وه‌ك كۆشكى كرملين ئه‌و پرسه لاى ئێمه نييه و هيچ زانيارييه‌كمان له باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكى شه‌ڕه‌كه‌وه نييه.
پێشتر جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئوليگ سێرومۆلۆتۆڤ، رايگه‌ياندبوو، ئاماده‌كارييه‌كان بۆ ده‌ستپێكى شه‌ڕى ئيدلب زۆر به نهێنى و هه‌ستيارييه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
سووريا و رووسيا و ئێران له هه‌وڵى كۆتايهێنانن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى قاعيده له ئيدلب هه‌يانه.
توركيا و ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئيدلب و رايانگه‌ياندووه، شه‌ڕ له ئيدلب كاره‌ساتێكى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له سه‌دا حه‌فتاى شارى ئيدلب و ده‌وروبه‌رى له ژێر كۆنترۆڵى گرووپى ميليشيايى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام(به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران)ه، كه لقى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر