سوپاى سووريا: رووبه‌ڕووى ميليشياكانى به‌ره‌ى نووسره بووينه‌ته‌وه
هێزه‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌كانى هاوسنوورى عه‌فرين و ئه‌و ناوچانه‌ى كه سوپاى توركيا و ميليشياكانى سووريا تێيدا جێ‌گير بوون
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى سووريا هێزێكى زۆرى گه‌ياندووه‌ته ناوچه‌كانى هاوسنوورى ئيدلب و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئۆپراسيۆنى "چڵه زه‌يتوون"ى سه‌ر به سوپاى توركيا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سووريا به رۆژنامه‌ى (وه‌ته‌ن)ى ديمه‌شقى راگه‌ياندووه، ئاماده‌كارى زۆريان بۆ هێرشى سه‌ر ئيدلب كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياندووه، له هه‌موو خاڵه‌كانه‌وه گه‌يشتوونه‌ته به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌رى چه‌كدارانى سه‌ر به به‌ره‌ى نووسره.
رونيشيكرده‌وه، هێزه‌كانيان گه‌يشتوونه‌ته ناوچه‌كانى هاوسنوورى عه‌فرين و ئه‌و ناوچانه‌ى كه سوپاى توركيا و ميليشياكانى سووريا تێيدا جێ‌گير بوون.
پێشتر جێگرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئوليگ سێرومۆلۆتۆڤ، رايگه‌ياندبوو، ئاماده‌كارييه‌كان بۆ ده‌ستپێكى شه‌ڕى ئيدلب زۆر به نهێنى و هه‌ستيارييه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
سووريا و رووسيا و ئێران له هه‌وڵى كۆتايهێنانن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى قاعيده له ئيدلب هه‌يانه.
توركيا و ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئيدلب و رايانگه‌ياندووه، شه‌ڕ له ئيدلب كاره‌ساتێكى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له سه‌دا حه‌فتاى شارى ئيدلب و ده‌وروبه‌رى له ژێر كۆنترۆڵى گرووپى ميليشيايى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام(به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران)ه، كه لقى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر