ئیسپانیا ده‌ستخۆشی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیسپانیا جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له دیدارێكى نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وان خۆسێ ئیسكۆبار ستێمان، باڵیۆزی ئیسپانیا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری، باڵیۆزی ئیسپانیا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیسپانیا و به‌ره‌وپێشبردنى زیاتریان له بواره‌كانی زانستی، كه‌لتووری و ئابووریدا كرد، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پێشوازیكرن له ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ستێمان خواست له كار و ئه‌ركه‌كانی، جه‌ختی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی به بایه‌خه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بۆ به‌روپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ردوولا و به‌ره‌وپێشبردنی.
تاوتوێكردنی دۆخى سیاسی، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، دیالۆگی سیاسیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و ڕۆڵی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێكهێنانی حكوومه‌ت و به‌شداریكردنی ڕاسته‌قینه‌یان تیایدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
H.B