توركيا هێزى به‌ره‌و ئيدلب جوڵاند
ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ڕ له ناوچه‌كه تا ديت زياتر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
توركيا هێزێكى پشتيوانى بۆ ئيدلب ره‌وانه كرد و ئه‌گه‌رى روودانى شه‌ڕ له ناوچه‌كه تا ديت زياتر ده‌بێت.
ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا هۆشدارى ده‌ده‌ن له مه‌ترسييه‌كانى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش سه‌رنجى جيهانى بۆ روودانى كاره‌ساتێكى مرۆيى له ئيدلب راكێشا.
توركيا دووپاتيكرده‌وه، ئه‌وان نه‌يارى ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێكى سه‌ربازين بۆ سه‌ر ئيدلب.
ئيدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه ئيسلامييه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريايه.
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييهكان، زياتر له سه‌دا حه‌فتاى ناوچه‌كانى ئيدلب، له ژێر كۆنترۆڵى به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى رێكخراوى قاعيده‌دايه.
گوته‌بێژى ره‌سمى گرووپى فه‌يله‌قى ره‌حمان، وائيل عه‌لوان رايگه‌ياند، پشتيوانى زياترى سه‌ربازى توركيا گه‌يشتووه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانى سوپاى توركيا له نزيك شاره‌كه.
گوتيشى: شه‌وى رابردوو، سوپاى توركيا، بنكه‌ى هه‌ڵدانى مووشه‌ك و راجيمه و مووشه‌كى جۆراوجۆريان هێناوه‌ته سهربازگهكانيان له سنوورى ئيدلبدا.
ئه‌و گوته‌بێژه ره‌تيشيكرده‌وه، دانووستان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى نووسره كرابێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى.
وائيل عه‌لوان، ئاشكراشيكرد، توركيا ده‌ستيكردووه، به پڕچه‌ككردنى ميليشياكانى سه‌ر به سوپاى ئازادى سووريا.
توركيا مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێنيشتووه، به‌ره‌ى نووسره، كه ئێستا ناويان له خۆيان ناوه، هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام، هێرش بكاته سه‌ر ميليشيا لايه‌نگره‌كانى توركيا.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ره‌وشى ئه‌و ميليشيايانه ئاشكرايكردووه، دانووستان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى نووسره ده‌ستيپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ى رازيبكرێت خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
توركيا له سنوورى پارێزگاى ئيدلب 12 خاڵى چاودێرى و سه‌ربازگه‌ى درووست كردووه.
حكومه‌تى سووريا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان له سنوورى ئيدلب بهێنێت.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر