ئه‌مه‌ريكا و به‌ريتانيا و فه‌ره‌نسا هه‌ڕه‌شه له ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى چه‌كيى كيميايى له شه‌ڕى ئيدلبدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى ره‌تكردنه‌وه‌ى سووريا و رووسيا سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى چه‌كيى كيميايى له شه‌ڕى ئيدلبدا، به‌ڵام هه‌رسێ وڵاتى فه‌ره‌نسا، به‌ريتانيا و ئه‌مه‌ريكا رايانگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنێت به توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه.
راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتن رايگه‌ياند، وه‌ڵامێكى توندى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى ده‌ده‌ينه‌وه.
گوتيشى: له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌ياممان ئاراسته‌ى ئه‌سه‌د كردووه، كه به هه‌موو هێزێكه‌وه وه‌ڵامى توندى ده‌ده‌ينه‌وه.
سوپاى سووريا و رووسيا دڵنيايى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى له شه‌ڕى ئيدلبدا چه‌كى كيميايى به‌كارناهێنرێت.
رووسيا رايگه‌ياندووه، مه‌ترسى ئه‌وه هه‌يه وڵاتانى رۆژئاوايى به‌كارهێنانى چه‌كيى كيميايى بكه‌نه بيانوو بۆ وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له سوپاى ئه‌سه‌د.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، پێشتر هۆشدارى داوه‌ته رووسيا و سووريا و ئێران له مه‌ترسييه‌كانى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى.
ئيدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه ئيسلامييه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريايه.
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان، زياتر له سه‌دا حه‌فتاى ناوچه‌كانى ئيدلب، له ژێر كۆنترۆڵى به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى رێكخراوى قاعيده‌دايه.