توركيا: ئامانجمانه هه‌موو هێرشێكى سه‌ر ئيدلب په‌ك بخه‌ين
ده‌سته‌به‌رى ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه بكه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، خلوسى ئاكار، رايگه‌ياند، ئامانجمان ئه‌وه‌يه هه‌موو هێرشێكى ئاسمانى و زه‌مينى بۆ سه‌ر ئيدلب په‌ك بخه‌ين و ده‌سته‌به‌رى ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه بكه‌ين.
ئيدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه ئيسلامييه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريايه.
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان، زياتر له سه‌دا حه‌فتاى ناوچه‌كانى ئيدلب، له ژێر كۆنترۆڵى به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى رێكخراوى قاعيده‌دايه.
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، خلوسى ئاكار، گوتيشى: راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست پرسێكى گرنگه و پێويسته هه‌موو جۆره هێرشێك رابگيرێت و ئه‌وه ئامانجى ئێمه‌يه.
سه‌رۆكى سووريا، به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ندين جار دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كارى سه‌ره‌كى و له‌پێشينه‌ى سوپاى سووريا پاككردنه‌وه‌ى ئيدلبه له تيرۆريستان.
ئه‌سه‌د راشيگه‌ياندبوو، ئه‌وان هيچ جۆره سازشێك له سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپا بۆ ئيدلب ناكه‌ن.
رۆژى 7ى ئه‌م مانگه، له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى سه‌رۆكى هه‌ريه‌ك له وڵاتانى رووسيا و ئێران و توركيا له تاران، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ئيدلب، ئه‌نقه‌ره ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر