گۆڕان: به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ين
رۆژى چوارشه‌ممه گۆڕان دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان, بڕیاردرا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات.
بڕياره رۆژى 30ى ئه‌يلوول، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
شێروان ئیبراھیم، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاند : "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە درووشمی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، به‌ره و هه‌رێمێكی دادپه‌روه‌ر و خزمه‌تگوزار بێت".
گوتیشی: "رۆژى چوارشه‌ممه گۆڕان دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن ده‌كات".
ئه‌مشه‌و كاتژمێر (12:00) به كاتى هه‌ولێرى پايته‌خت، پرۆسه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24، لایەنە سیاسیەکان شێوازی بانگەشەیان دەگۆڕن و قەیرانی دارایی و بارودۆخی سیاسی هۆکاری گۆڕانکاریيە لە جۆری بانگەشەکانیان.
خاوەنی چاپخانەیەکیش ئاشکرای كرد، خەرجی هەر کاندیدێک بۆ پۆستەرەکانی لە 20 هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات.