سه‌رۆك هۆزه‌كانی كوت و به‌سره خۆیان به‌قوربانی ئێران ده‌كه‌ن
سه‌رۆك هۆزه‌كانی عێراق ئه‌و په‌یامه‌یان به باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا داوه
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنای فه‌رمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، زیاتر له 50 سه‌رۆك هۆزی كوت و به‌سره و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هاتنی خۆیان بۆ پاڵ ئێران راگه‌یاندووه و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وان ئاماده‌ن له پێناو به‌رگریكردن له ئێران به ماڵ و گیان قوربانی بده‌ن.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تی عێراقی سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیان كردووه له به‌غدا و، په‌یامی خۆیان به ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له عێراق داوه و دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، ئاماده‌ن خۆیان به قوربانی ئێران بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاژانسه جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه هێرشی سه‌ر كونسۆڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان له شاری به‌سره شه‌رمه‌زار كردووه و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، پلانی ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و سعوودیه‌وه داڕ‌ێژرابوو، هه‌روه‌ك دووپاتیانكرده‌وه، هۆزه عێراقییه‌كان به‌و ده‌ستدرێژیه رازی نابن".
سه‌رۆك هۆزه‌كانی عێراق به‌و ئاژانسه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌وان هه‌رگیز چاكه‌ی ئێران له‌بیر ناكه‌ن و هه‌میشه قه‌رزباری ئه‌وانن.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سجدی رایگه‌یاندووه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا هه‌بووه، بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی چه‌ند لایه‌نێك، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیان به‌و په‌یوه‌ندییانه بگه‌یه‌نن.
ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا 2 رۆژ له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كونسۆڵخانه‌ی ئێران له شاری به‌سره دێت، كه خۆپیشانده‌رانی ئه‌و شاره له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو، كاره‌با، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و پیسبوونی ژینگه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌كه‌ی ئێران و سووتاند، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بڕوای ئه‌وان حكوومه‌تی عێراق له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گرنگی به خه‌ڵكی خۆی بدات و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات، بووه‌ته دارده‌ستێك به ده‌ست تارانه‌وه.
H.B