له باره‌ی "گه‌مارۆدانی عه‌بادی له به‌سره" روونكردنه‌وه ده‌درێت
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی گه‌مارۆدانی عه‌بادی له به‌سره بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان و په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و هه‌واڵێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه عه‌بادی له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی به‌سره گه‌مارۆدراوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵه "هه‌ڵبه‌ستراوه" ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له میدیا سیاسییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و داواش ده‌كه‌ن، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه دووربكه‌ونه‌وه و بنه‌ما پیشه‌ییه‌كان و راستگۆیی له‌به‌رچاو بگرن.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێستا عه‌بادی له به‌سره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌دایه و پرسی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی پارێزگای به‌سره تاووتوێ ده‌كه‌ن.
ا. م