سه‌رۆكايه‌تى توركيا: شه‌ڕى ئيدلب پرۆسه‌ى سياسى له‌بار ده‌بات
قه‌يرانێكى نوێ ده‌هێنێته ئاراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر ئيدلب، پرۆسه‌ى سياسى له سووريا به ته‌واوى له‌بار ده‌بات.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كالن، گوتى: "هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئيدلب، پرۆسه‌ى سياسى له‌بار ده‌بات و قه‌يرانێكى نوێ ده‌هێنێته ئاراوه".
گوتيشى: "توركيا و وڵاتانى رۆژئاوا، به تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا، پێويسته هه‌وڵه‌كانيان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ رێگرتن له روودانى شه‌ڕ له ئيدلب".
پێشتريش، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان نه‌يارێتى بۆ ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئيدلب راگه‌ياندبوو.
هاوكات وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ داواى له هاوپه‌يمانه‌كانى كردبوو، رێگرى له هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئيدلب بكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به رێگه‌يه‌كى ديكه كۆتايى به تيرۆريستان له شاره‌كه بهێنن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر