واشنتن: مۆسكۆ و تاران و ديمه‌شق چاره‌سه‌رى سياسييان ناوێت
زۆر قسه‌مان بيست، به‌ڵام كردارمان نه‌بينى

K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رى ههميشهيى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، نيكى هايلى، رايگه‌ياند، رووسيا و ئێران و سووريا نايانه‌وێت قه‌يرانى سووريا به رێگه‌ى سياسى چاره‌سه‌ر بكرێت.
له ميانى وته‌يه‌كدا، كه له كۆبوونه‌وه‌ى به په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به سووريا پێشكه‌شيكرد، هايلى گوتى: "زۆر قسه‌مان بيست، به‌ڵام كردارمان نه‌بينى، كه پيشانى بدات ئه‌و سێ وڵاته چاره‌سه‌رى سياسييان بوێت. ئه‌وه‌ى ده‌يبينين ره‌فتارى ترسنۆكه‌كانه و ته‌نيا بايه‌خ به‌وه ده‌ده‌ن به رێگه‌يه‌كى خوێناوى هێرش بكه‌نه سه‌ر ئيدلب".
نيكى هايلى ئه‌وه‌شى گوت: "رێڕه‌وى دانووستانه‌كانى ئه‌ستانه شكستى هێنا، چونكه نه‌يتوانى ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نێت و چاره‌سه‌رى سياسى بۆ قه‌يرانه‌كه بخاته‌ڕوو".
نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دووپاتيشيكرده‌وه، "ئه‌مه‌ريكا به هه‌موو شێوه‌يه‌ك دژى هه‌ر ئاڵۆزكردنێكى ره‌وشى ئيدلبه".
رۆژى 7ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌ر، سه‌رۆكى هه‌ريه‌ك له رووسيا و ئێران و توركيا له تاران كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى ئيدلب.
ئێران و رووسيا لايه‌نگرى له هێرشى سه‌ربازى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر شاره‌كه ده‌كه‌ن.
توركيا پێداگيرى له راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست و ئه‌نجام نه‌دانى هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر شاره‌كه ده‌كات.
ئيدلب له لايه‌ن گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و به‌رهه‌ڵستكارانى سوورياوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
زياتر له سه‌دا حه‌فتاى ئيدلب، له ژێر كۆنترۆڵى به‌ره‌ى نووسرهدايه، كه به ره‌سمى خۆى وه‌ك باڵى سوورياى رێكخراوى قاعيده ناساندووه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر