مۆسكۆ هۆشدارى ده‌داته ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى
له ئه‌نجامدانى هه‌ر ره‌فتارێكى هه‌ڵه‌ى نوێ له سووريا

K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى رووسيا هۆشدارى دايه ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى، له ئه‌نجامدانى هه‌ر ره‌فتارێكى هه‌ڵه‌ى نوێ له سووريا.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤا، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، حكومه‌تى سووريا، رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى زۆر بووه‌ته‌وه، به بيانووى ئه‌وه‌ى پلانى داناوه چه‌كى كيميايى له ئيدلب به‌كاربهێنێت.
گوتيشى: "ئه‌و بيانو و هه‌ڕه‌شانه له كاتێكدايه، ئه‌ميندارێتى ته‌كنيكى رێكخراوى قه‌ده‌غه‌ى چه‌كى كيميايى دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه كۆگاى چه‌كى كيميايى سووريا به ته‌واوى له‌ناوبراوه".
روونيشيكرده‌وه، نوێنه‌رى رووسيا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، ڤاسيلى نيبينزيا، داواى له ئه‌مه‌ريكا كردووه، ئه‌و شوێنانه‌ى گومانى هه‌يه چه‌كى كيمياييان لێيه با ناويان بداته رێكخراوى قه‌ده‌غه‌ى چه‌كى كيميايى و ئه‌وان چاودێرى ئه‌و شوێنانه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتيشى: "رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى كيميايى تا ئێستا هيچ زانيارى و داواكارييه‌كى له‌و باره‌يه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه".
ئه‌مه‌ريكا و فه‌ره‌نسا و به‌ريتانيا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنرێت له شه‌ڕى ئيدلب، راسته‌وخۆ گورزى سه‌ربازى ده‌سره‌وێننه سوپاى سووريا و ديمه‌شق.
رووسيا و ئێران و سووريا ده‌يانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه، كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له ئيدلب بهێنن.
توركيا نه‌يارى هێرشى سوپاى سووريايه و داواى كردووه، وڵاتانى رۆژئاوا به هاوبه‌شى توركيا هه‌موو هه‌وڵه‌كانيان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له شه‌ڕى ئيدلب.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر