ئه‌ردۆغان پۆستێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی به خۆی دا
زاواكه‌شی وه‌ك جێگری خۆی ده‌ستنیشان كردووه

K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، پۆستێكی دیكه‌ی باڵای به‌خۆی داوه، كه سه‌رۆكی سندووقی سامانی نیشتمانی توركیایه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "سكای نیوز"، ئه‌و سندووقه داراییه به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی هه‌یه به‌ناوی "زافر سۆنمیز" و كاره‌كان رایی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی سندووقه‌كه‌یه و "به‌رائه‌ت ئه‌لبیرق"ی زاواشی، كه پۆستی وه‌زیری دارایی هه‌یه، وه‌ك جێگری خۆی ده‌ستنیشانی كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی "ڤیچ"ی ئه‌ڵمانی، تایبه‌ت به پۆلێنی پشته‌وانه‌ی بانكی، پۆلێنی چوار بانكی توركی هیناوه‌ته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی داڕمانی لیره‌ی توركییه.
رێكاره‌كه به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له بانكه‌كانی "ئه‌نادۆلو بانك، فیبا بانك، شوكر بانك و ئۆدیا بانك" گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی "مۆدیز"یش مانگی ئابی رابردوو، له پۆلێنكردنه‌كان، ریزبه‌ندی 20 دامه‌زراوه‌ی توركی هێناوه‌ته خواره‌وه.
دراوی لیره‌ی توركیا، نزیكه‌ی 40%ی به‌هاكه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له ده‌ستداوه و كه‌مترین به‌های تۆماركردووه له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو، به‌مه‌ش تێچووی خۆراك و سووته‌مه‌نی زۆر بووه و هه‌ڵاوسان به رێژه‌ی 18% به‌رزبووه‌ته‌وه.
ا. م