خه‌ڵكی به‌سره هاته‌وه سه‌ر شه‌قام
خۆپیشاندان له فلكه‌ی عهرهوسه به‌ره‌و دیوانی پارێزگا ده‌ستی پێكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ خۆپیشاندانێكی نوێی جه‌ماوه‌ری له‌به‌رده‌م فلكه‌ی عه‌روسه له شاری به‌سره به‌ره‌و ته‌لاری دیوانی پێشووی پارێزگا ده‌ستیپێكرد.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی شاری به‌سره، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ خۆپیشاندانێكی نوێ له‌و شاره سازكرا و، سه‌ره‌تا له فلكه‌ی عه‌روسه به گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ده‌ستپێكرد و به‌ڕێپێوان به‌ره‌و بینایه‌ی دیوانی پێشووی پارێزگا، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرابوو، به‌ڕێكه‌وتن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌و شاره رایانگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران له درووشمه‌كانیان داوای هه‌مان ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یان ده‌كرد، كه له خۆپیشاندانه‌كانی پێشوودا به ده‌یان كه‌س له‌پێناوی ببوونه قوربانی.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، پیسبوونی ژینگه، ژه‌هراویبوونی ئاو، نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، كاره‌با، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری له‌و پارێزگایه، خه‌ڵكی به‌سره چه‌ندین خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌رییان سازكردووه، له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان بهگژیهكداچوونه و تائێستا ده‌یان كه‌س له توندوتیژییه‌كاندا بوونه‌ته قوربانی.
دوا خۆپیشاندانیش رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له دژی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیری كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق سازكرا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی به‌سره تۆمه‌تی ئه‌و دۆخه‌ی له سنووری پارێزگهكهیان هاتووه‌ته ئاراوه، ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی عه‌بادی و حكوومه‌ته‌كه‌ی.
H.B