سه‌در و عامری له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت رێكده‌كه‌ون
رێككه‌وتنه‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بوو
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی فه‌رمی هاوپه‌یمانی فه‌تح، كه له‌لایه‌ن هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، رایگه‌یاند، "كوتله‌ی بونیاتنانه‌وه‌ی عامری و هاوپه‌یمانی سائیرونی موقه‌تدا سه‌در، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق رێككه‌وتوون".
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی"، ئه‌سه‌دی ئاشكرایكرد، "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی نێوان هه‌ردوولا، عامری نوینه‌رایه‌تی كوتله‌ی "بونیاتنانه‌وه"ـی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌مزانی ئایا سه‌در نوێنه‌رایه‌تی كوتله‌ی "چاكسازی و بونیاتنانه‌وه"ـی ده‌كرد یانیش ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی "هاوپه‌یمانی سائیرون"ـی ده‌كرد".
ئه‌سه‌دی دووپاتیكرده‌وه، "لێكتێگه‌یشتنێكی سه‌ره‌تایی له‌نێوان سه‌در و عامری هاتووه‌ته ئاراوه، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، له كاتێكی نزیكیشدا ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت"، گوتیشی، "هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون، دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت".
پێشتر كه هاوپه‌یمانێتیه‌كی به‌هێز له‌نێوان كوتله‌كه‌ی "نه‌سر" به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی و هاوپه‌یمانی "سائیرون" به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در راگه‌یه‌ندرابوو، چانسێكی گه‌وره بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران هاته پێش عه‌بادی، به‌ڵام دوای رووداوه‌كانی شاری به‌سره، كه بووه هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی حه‌یدر عه‌بادی بۆ دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌م له‌لایه‌ن كوتله‌كان و هه‌میش له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌وه، موقته‌دا سه‌در پشتی له عه‌بادی كرد و، بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی رووی له كوتله‌ی فه‌تح به سه‌ركردایه‌تی هادی عامری كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی عه‌بادی ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ست بدات.
H.B