هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئێرانی هێنایه ده‌نگ
به‌هرام قاسمی ئه‌مه‌ریكا به تێكدانی سه‌قامگیری عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
تاران وه‌ڵامی ئه‌و هۆشداریانه‌ی واشنتۆن ده‌داته‌وه، كه تێیدا به‌رپرسیارێتی هه‌ر هێرشێك خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئێران، كه له شاری به‌سره بكرێته سه‌ر دامه‌زراوه و هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و هۆشدارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكای به "بێزراو و نابه‌رپرسانه" وه‌سفكرد و واشنتۆنی به تێكدانی سه‌قامگیری عێراق تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌هرام قاسمی دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌زووترین كات وه‌ڵامی هه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژیه‌ك ده‌داته‌وه كه له به‌سره و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بكرێته سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی، هه‌وره‌ها ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه به‌نیازه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گروپه میلیشیایانه هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، كه فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن و رایگه‌یاندبوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تاران له‌ڕووی دارایی و چه‌ك و مه‌شقی سه‌ربازییه‌وه پشتگیری ئه‌و گروپانه ده‌كات.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی خۆپیشاندان و توندوتیژیه‌كانی شاری به‌سره، دۆخێكی هه‌ستیاری ئه‌منی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا كێشاوه و، ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی ئه‌منی و سیاسی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق درووستكردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه نوێنه‌رایه‌تی و رێكخراوه بیانییه‌كان له عێراق هه‌ست به جۆرێك له مه‌ترسی ده‌كه‌ن.
شه‌وی رابردووش له راپۆرتێكدا سایتی مه‌وازین بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی و 6 رێكخراوی بیانی نووسینگه‌كانیان داخستووه و له ترسی رفاندن عێراقیان به‌ره‌و هه‌ولێر و وڵاتانی دراوسێ جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گروپێكی چه‌كدار هه‌ڵمه‌تێكی رفاندنیان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و سایته ئه‌لیكترۆنییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا به گشتی داوایان له هاووڵاتیهكانیان كردووه، به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كانیانه‌وه بكه‌ن و عێراق جێ بهێڵن، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
وه‌ك ئه‌و سایته ئاماژه‌ی پێداوه، "ئه‌مه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك راپۆرت هاتووه، كه باس له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی رفاندن له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به ئێران ده‌كه‌ن".
H.B