پارتى و يه‌كێتى: له به‌غدا بە ھەموو جۆرە حکومەتێك رازی نابين
ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تەوە رێككه‌وتبن
K24 – هه‌ولێر:
پارتی و یه‌كێتی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی له باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تەوە رێككه‌وتبن.
له‌و باره‌وه ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ديموكراتى كوردستان، ئه‌حمه‌د كانى رايگه‌ياند، پارتى و یەکێتی لەگەڵ ھیچ لایەنێکی عێراقی، بۆ بەستنی ھاوپەیمانێتی رێکنەکەوتوون.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌ندامی سەرکردایەتی یەکێتی نيشتيمانى كوردستان، ئارێز عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، ئەوان بە ھەموو جۆرە حکومەتێک رازی نابن و بەڵێنی چوونە ناو ھەموو حکومەتێکیش لە لایەن پارتی و یەکێتییەوە بە لایەنە عێراقیەکان نەدراوە.
دوو جەمسەری شیعە شەڕی رازیکردنی کورد دەکەن، بە تایبەت پارتی و یەکێتی، چونکە یەکلا بوونەوەی گەورەترین ھاوپەیمانی لەسەر کورد ماوەتەوە، بە شێوەیەک بچێتە کامە بەرە، ئەو بەرەیە دەبێتە خاوەنی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق، بەڵام ئەوان دەڵێن، پێویستە بە ئەرێنی وەڵامی زۆرینەی خاڵەکانی کارنامەکەمان بدرێتەوە
ئێستا کارنامە نزیک چوار تەوەریەکەی، پارتی و یەکێتی لە دەست ھەموو لایەنە براوەکانی عێراقە، بە شیعە و سوننەوە، بۆ ئەوەی خۆشیان یەکلا بکەنەوە، چاوەڕێن لایەنێک بە تەواوی مەجەکانی نێو کارنامەکە رازی ببێت، پارتی و یەکێتیش دەڵێن، ئەو لێدوانانەی ئێستای سەرکردە شیعەکان، لە لایەک بۆ فشار دروست کردنە، لە لایەکی دیکەشەوە، ساردکردنەوەی ھاووڵاتیانە لە بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
