گهنجان داواى كردار له كانديدهكانى ههڵبژاردن دهكهن
كانديد و قهواره سياسييهكان چييان بۆ گهنجان پێيه
K24 – ههولێر:
لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکاندا کاندیدانی لایەنەکان ھەریەکە و بەجۆرێک باس لە خزمەتکردن بە توێژی گەنجان دەکەن، بۆیە ئەو دەنگدەرانەی کە یەکەم جاریانە بەشداری لە ھەڵبژاردن دەکەن داوا لەکاندیدان دەکەن بەڵێنەکانیان ببەنە سەر و گەنجان پشت گوێ نەخەن، کچێكی گهنج دەڵێت بەوھیوایەم دەنگەکەم نەبێتە مایەی خزمەتکردن بە کاندیدەکە و بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەو بتوانێت خزمەتمان بکات.
بڕیارە رۆژى 30ى ئەیلوولی ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت کە 29 قەوارەی سیاسی کە 673 کاندیدیان ھەیە کێبڕکی بەدەستھێنانی 111 کورسی پەرلەمان دەکەن، ھەروەھا 3 ملیۆن و 85 ھەزار کەس مافی بەشداریکردنیان لە پرۆسەکە ھەیە و بەشێکی زۆریشیان لە توێژى گەنجانن.