ديموكراتهكان: ئامانجى ئێران له هێرشهكهى كۆيه شاردنهوهى قهيرانه ناوخۆييهكانييهتى
پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو، ئەو هێرشە وهڵامی چالاکییە چەکدارییەکانی ساڵى رابردووى حزبی ديموکرات بووه
K24 – ههولێر:
بهرپرسانی هەردوو لایەنی حزبی دیموکرات رەتیدەکەنەوە، هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران، وەڵامی چالاکی چەکدارانەی ئەوان بووبێ.
ئهو دوو لايهنه له كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا، كه ئهمڕۆ به هاوبهشى ئهنجاميان دا، جەختيان كردهوه، ئامانجی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو هێرشانە، شاردنەوەی ئەو قەیرانانەیە، کە لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا تووشیان بووە.
پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندبوو، ئەو هێرشە وهڵامی چالاکییە چەکدارییەکانی ساڵى رابردووى حزبی ديموکرات بووه و هۆشداریشی داوە کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم چالاکییانە کاردانەوەکانی ئێرانیش توندتر دەبێت.
بەڵام حزبی ديموکراتی کوردستان کە لەو هێرشانەدا شەش ئەندامی سهركردايهتى و 8 پێشمەرگەی لە دەستداوە لێدوانەکەی سوپای پاسدارانى رەتكردهوه.