له كۆنگرێس داواى سزادانى ميليشيا عێراقييه‌كانى سه‌ر به ئێران ده‌كرێت
سزا به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كداريانه‌ى عێراقدا بسه‌پێنرێت، كه وابه‌سته‌ى ئێرانن
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا داوا ده‌كه‌ن، سزا به‌سه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كداريانه‌ى عێراقدا بسه‌پێنرێت، كه وابه‌سته‌ى ئێرانن.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا، به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامه كۆمارييه‌كانى كۆنگرێس پڕۆژه‌يه‌كيان بۆ به‌رگرتن له هه‌ژموونى ئێران له عێراق ئاماده‌كردووه.
روونيشيكرده‌وه، به گوێره‌ى ئه‌و پرۆژه نوێيه، ده‌بێت ئه‌مه‌ريكا سزا به‌سه‌ر ئه‌و گرووپ و هێزانه‌دا بسه‌پێنێت كه په‌يوه‌ندييان به سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه هه‌يه.
هه‌روه‌ها پڕۆژه نوێيه‌كه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاش راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ناوى ئه‌و گرووپ و ميليشيايانه بڵاوبكاته‌وه، كه په‌يوه‌ندييان به سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه هه‌يه.
هاوكات له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيش پڕۆژه ياسايه‌كى هاوشێوه پێشكه‌شكراوه، به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئێران له عێراقدا.
ئه‌مه‌ريكا هۆشدارى داوه‌ته ئێران، له‌وه‌ى وه‌ڵامى خێرا و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له عێراقدا هاوپه‌يمانه‌كانى ئێران زيانى پێبگه‌يه‌نن و هێرشى بكه‌نه سه‌ر.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر