هايلى: تره‌مپ تاقيمه‌كه‌نه‌وه
داوا ده‌كه‌ين جدييه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌كارهێنانى هێز دژى سووريا تاقينه‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نيكى هايلى، نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى ئه‌مه‌ريكا له ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، رايگه‌ياند، داوا ده‌كه‌ين جدييه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌كارهێنانى هێز دژى سووريا تاقينه‌كرێته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مه‌ريكايى، نيكى هايلى گوتى: "ئامۆژگارى رووس و سوورى و ئێرانييه‌كانمان به روونى كردووه، پێش به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى باش بير بكه‌نه‌وه. هۆشداريمان پێداون و ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كردووه، دوو جار چه‌كى كيميايى به‌كارهێنراوه له سووريا و سه‌رۆك تره‌مپ رێككارى پێويستى گرتووه‌ته به‌ر. پێويست ناكات جارێكى ديكه پشوودرێژى و ئارامگرى تره‌مپ تاقينه‌كرێته‌وه، چونكه ره‌وشه‌كه و ده‌رفه‌ته‌كه له دژيان كه‌ڵه‌كه بووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌موومان ده‌نگۆكانمان له باره‌ى چه‌كى كيميايى له ئيدلب بيستووه. ئه‌وه‌شمان بيستووه، گوايه كڵاو سپييه‌كان له پشت ئه‌و رووداوانه‌ن. ئه‌ندامانى هه‌ميشه‌يى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى هۆشداريان داوه له باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له ئيدلب و رێگه ناده‌ين ئه‌و رووداوانه دووباره ببنه‌وه".
ئ.ر