ئه‌نقه‌ره: ئيدلب له كاره‌ساتێكى گه‌وره نزيك بووه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، خلوسى ئاكار، رايگه‌ياند، هێرش بۆ سه‌ر ئيدلب كاره‌ساتێكى گه‌وره درووست ده‌كات.
خلوسى ئاكار گوتى: "ئيدلب له لێوارى قه‌يرانێكى نوێيه. له‌گه‌ڵ رووسيا و ئێران سه‌رقاڵى تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه‌ين".
گوتيشى: "هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌يه، رێگرى له روودانى كاره‌ساتێكى مرۆيى بگرين".
حكومه‌تى سووريا به پشتيوانى ئێران و رووسيا سووره له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئيدلب بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى.
له به‌رامبه‌ردا توركيا و وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا دژى هێرشى سوپاى سووريان بۆ سه‌ر شاره‌كه.
وڵاتانى رۆژئاوا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنێت به توندى به‌ره‌نگارى ده‌بنه‌وه.
سووريا و رووسيا سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى چه‌كيى كيميايى له شه‌ڕى ئيدلبدا، دڵنيايى ده‌ده‌ن و رايانگه‌ياندووه، ئه‌وه ته‌نيا پاساوێكى بێ بنه‌مايه.
هه‌ر سێ وڵاتى فه‌ره‌نسا، به‌ريتانيا و ئه‌مه‌ريكا رايانگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د چه‌كى كيميايى به‌كاربهێنێت به توندى وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتن رايگه‌ياند، وه‌ڵامێكى توندى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى ده‌ده‌ينه‌وه.
گوتيشى: "له چه‌ند رۆژى رابردوودا په‌ياممان ئاراسته‌ى ئه‌سه‌د كردووه، كه به هه‌موو هێزێكه‌وه وه‌ڵامى توندى ده‌ده‌ينه‌وه".
رووسيا رايگه‌ياندووه، مه‌ترسى ئه‌وه هه‌يه وڵاتانى رۆژئاوايى به‌كارهێنانى چه‌كيى كيميايى بكه‌نه بيانوو بۆ وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له سوپاى ئه‌سه‌د.
ئيدلب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گرووپ و ميليشيا توندڕه‌وه ئيسلامييه‌كانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريايه.
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان، زياتر له سه‌دا حه‌فتاى ناوچه‌كانى ئيدلب، له ژێر كۆنترۆڵى به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى رێكخراوى قاعيده‌دايه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر