ئه‌ردۆغان و پوتن شه‌ڕى ئيدلب تاوتوێده‌كه‌ن
ئه‌ردۆغان رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا كۆده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، سه‌رۆك كۆمارى وڵاته‌كه‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا كۆده‌بێته‌وه.
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، له سوچى كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى سووريا و شه‌ڕى ئيدلب.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ، بڵاويكرده‌وه، چاوشئۆغڵۆ، دووپاتيكردووه‌ته‌وه، توركيا ده‌يه‌وێت چاره‌سه‌رێكى سياسى بۆ قه‌يرانى سووريا و پرسى ئيدلب بدۆزرێته‌وه.
سووريا و رووسيا و ئێران له هه‌وڵى كۆتايهێنانن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ميليشيا توندڕه‌وه‌كان و رێكخراوى قاعيده له ئيدلب هه‌يانه.
توركيا و ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن هێرشى سه‌ربازى بكرێته سه‌ر ئيدلب و رايانگه‌ياندووه، شه‌ڕ له ئيدلب كاره‌ساتێكى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له سه‌دا حه‌فتاى شارى ئيدلب و ده‌وروبه‌رى له ژێر كۆنترۆڵى گرووپى ميليشيايى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام(به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران)ه، كه لقى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه.
ئ.ر