پەرلەمانی عێراق دەستەی سەرۆكایەتی ھەڵدەبژێرێت

سوننەكان نزیكەی 10 كاندید بۆ ئەو پۆستە دیاردەكەن

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ 15/9/2018، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەن و دوو جێگرەكەی كۆببێتەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكی ئەنجوومەن و دوو جێگرەكەی ھەڵبژێردرێن".

ھاوكات، تاكو ئێستا سوننەكان لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان كە پشكی سوننەیە، یەكلانەبوونەتەوە، جگە لە محەمەد حەلبوسی، كە كاندیدی میحوەری وەتەنیە، 8 كاندیدی دیكەش خۆیان بۆ پۆستەكە كاندیدكردووە.

لە 3/9/2018 یەكەم كۆبوونەوەی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا رێككەوتنی كۆتایی لەنێوان لایەن و ھاوپەیمانێتیەكان نەكراوە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، بەڵام تائێستا نە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ھەڵبژێردراوە نە دیاركردنی كاندیدیش بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یەكلایی بووەتەوە.

ھ.م