مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی به "نهێنی" كۆده‌بنه‌وه
"قسه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سره كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "الجريدة"ـی كوه‌یتی له راپۆرتێكی ژماره‌ی ئه‌مرۆ 15/9/2018 دا ئاشكرایكردووه كه "دیدارێكی نهێنی له‌نێوان قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجامدراوه‌و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له به‌سره كردووه".
رۆژنامه كوه‌یتییه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا كه له زاری سه‌رچاوه‌ی ئاگاداری ناو سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه زانیارییه‌كانی وه‌رگرتووه ده‌ڵێت: "رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو قاسم سوله‌یمانی و برێت مه‌كگۆرك به‌نهێنی یه‌كترییان بینیووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق رێكبكه‌ون".
سه‌رچاوه‌كه‌ی جه‌ریده‌ی كوه‌یتی ده‌ڵێت: "دیداره‌كه له‌سه‌ر داواكاریی برێت مه‌كگۆرك بووه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان قاسم سوله‌یمانیان دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئیرانه‌وه نییه له به‌سره كه له‌میانی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی پارێزگاكه بۆ داواكردنی ئاو و كاره‌با و كار سووتانێنرا".
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه كوه‌یتییه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوایان له ئێرانییه‌كان كردووه هاوپه‌یمانه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ھێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌دوور بگرن تا نه‌بێته مایه‌ی درووستبوونی گرژییه‌ك كه سه‌ره‌نجام له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "مه‌كگۆرك به سوله‌یمانی گوتووه، له پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقدا پێویسته هه‌ردوو وڵات ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه بنێت و پێكه‌وه كار بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "واشنتن سوورنییه له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كاندیدێكی دیاریكراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له نێویشیاندا حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌ڵكو گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه رێگا له به‌رده‌م ده‌موچاوی نوێ بكرێته‌وه ده‌ركه‌ون، ئه‌گینا ئێران په‌نا بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانه دێرینانه‌ی ده‌باته‌وه كه ساڵانێكه كۆنترۆڵی جومگه گرنگه‌كانی حوكمی عێراقیان كردووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی جه‌ریده‌ی كوه‌یتی ده‌ڵێت: "له‌و دیداره‌دا قاسم سوله‌یمانی به‌ڵگه‌ی خستووه‌ته روو كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگری سوپای پاسداران ده‌ستیكه‌وتووه و به مه‌كگۆركی گوتووه، ئێرانییه‌كان ئاگاداری پلانی هیرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌كه بوون و فه‌رمانبه‌ران و به‌ڵگه‌نامه‌كانییان له باڵه‌خانه‌كه‌دا نه‌هێشتبوو، ئه‌وه‌ش له‌پێناو رێگه‌گرتن بووه له كاردانه‌وه و تووڕه‌یی لایه‌نگرانی تاران له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان عێراقییه‌كان روونه‌دات، ئێستا هه‌واڵگری ئێران له لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ئاشكرا بكه‌ن كه له پشت ھێرشه‌كه‌وه‌ن".
هه‌روه‌ها سوله‌یمانی ره‌تیكردووه‌ته‌وه هاوپه‌یمانه‌كانی تاران له پشت هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز بن كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای تێدایه یان هیچ لایه‌نێكیان ئاراسته كردبێت په‌لاماری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن له عێراق بدات".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه "ئه‌وانه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له به‌سره سووتاند، هه‌ر ئه‌وان هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزیان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هه‌ر دوو لایه‌ندا رووبدات و شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "قاسم سوله‌یمانی به مه‌كگۆركی گوتووه، عێراق بۆ ئێران هێڵی سوور و به‌رژه‌وه‌ندی ژیارییه، بۆیه ناكرێت له ده‌ستی بدات، به‌ڵام ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات رێگه له هه‌ڕه‌شه‌كردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگرێت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانی ئێرانه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و واشنتن ده‌ست بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران نه‌بات له عێراق".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ناوی نه‌هێنراوه، هه‌ر دوو لایان رێككه‌وتوون پارێزگاری له‌و هێڵه نهێنییه‌ی نێوانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان له عێراق بگرن، له رێگه‌ی ئه‌و هێڵه‌وه هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا، چونكه عێراق به‌بێ بوونی حكوومه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌مووان".
به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ریكی و ئێرانییه‌كان به فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دیدارێكی له‌و جۆره له نێوان مه‌كگۆرك و سوله‌یمانی ئاشكرانه‌كردووه.