كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان كێشه‌ی تێكه‌وت
چه‌ند لیستێكی دیكه‌ش كشانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارانی پارتی و یه‌كێتی له دانیشتنی په‌رله‌مان كشانه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند: "سه‌ره‌تا په‌رله‌مانتارانی پارتی و دواتر چه‌ند لایه‌نێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشتووه و بۆ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رێككه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه‌كان نه‌كراوه.
هه‌دار بارزانی په‌رله‌مانتاری پارتی به كوردستان 24 راگه‌یاند: "ئێمه كشاینه‌وه چونكه رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه نه‌كراو بۆ ماوه‌یه‌ك هاتووینه‌ته ده‌ره‌وه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین رێككه‌وتنه‌كه بكرێت تا بگه‌ڕێینه‌وه هۆڵه‌كه".
هه‌روه‌ها جگه له كشانه‌وه‌ی چه‌ند كاندیدێكی سوننه‌كان له كێبڕكێی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان جێهێشتووه.
عه‌لی غانمی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی پارتی و سائیروون ده‌ڵێت: "كشانه‌وه‌كه بۆ راوێژكردنه و دانیشتنه‌كه‌یان به یه‌كجاری بایكۆت نه‌كردووه‌و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌رده‌وامه و كاندیده‌كان به‌رده‌وامن له پێشكه‌شكردنی سیڤی كه‌سی خۆیان و ده‌نگدانی نهێنیش بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت".
به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری په‌رله‌مانتارانی پارتی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو كۆبوونه‌وه‌كه و دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد كاندیدی حزبه‌كه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق ئه‌مڕۆ دوایین كاته بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرێ و دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆش به‌داخراوی به‌ڕوه‌ده‌چێت.