چوار لایه‌نه‌كه بۆ خۆدزینه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی پاساو ده‌هێننه‌وه
پارتی ئاماده‌یه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی 6 قۆڵی و 4 لایه‌نه ناڕازییهكهش پاساو ده‌هێنێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پارتی و یه‌كێتی داوای كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی له چوار لایه‌نه نارازییهكه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كورد جارێكی دیكه به یه‌كڕیزی بچێته‌وه به‌غدا.
له به‌رامبه‌ریشدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی ده‌ڵێت: هیچ لایه‌نێك بۆ ئێمه هێڵی سوور نییه، به‌ڵام ئاماده‌نین له به‌غدا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بكه‌ین.
هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیشه گه‌رچی ئه‌وانیش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر زاری سه‌عید هه‌ركی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان نیشان ده‌ده‌ن، كه تێبینییان هه‌یه و داوای زه‌مینه‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش له‌سه‌ر بۆچوونی چوار لایه‌نه ناڕازییه‌كه، ڕه‌نگه كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی تا دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نه‌درێت، له‌مباره‌شه‌وه فه‌رهاد یاسین، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆچوونی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه ده‌خاته‌ڕوو و، ترسی خۆی له‌وه ناشارێته‌وه كه ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی له ئێستا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنرێت.
له‌كاتێكدا هه‌میشه پارتی و یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵی و یه‌كڕیزی كورد له‌به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه. پارتیش له زاری ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی سهركردایهتیانهوه دووپاتی ده‌كاته‌وه، دۆخه‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، پارتی له‌پێناو یه‌كڕیزی كورد ئاماده‌یه گفتوگۆ بكات.
H.B