یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌غدا به‌ڕێوه‌ناچێت
رێككه‌وتن كراوه كه یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان له شارێكی دیكه به‌ڕێوه‌بچێت
K24- هه‌ولێر:
فالح خه‌زعه‌لی، په‌رله‌مانتاری شاری به‌سره له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌وان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێككه‌وتوون، یه‌كه‌م دانیشتن به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له شاری به‌سره به‌ڕێوه‌بچێت.
خه‌زعه‌لی له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه: "له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی رێككه‌وتوون، یه‌كه‌م كاری خولی چواره‌می په‌رله‌مان له شاری به‌سره‌وه ده‌ستپێ بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "شاندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ش كه بیه‌وێت به‌شداری دانیشتنه‌كه بێت، ده‌توانن له‌و دانیشتنه‌دا له نزیكه‌وه ئاگاداری داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی به‌سره بن و هه‌موومان به یه‌كه‌وه له قۆناغێكی نوێ‌دا به خزمه‌تگوزاری گشتی ده‌ستپێبكه‌ین نه‌ك له ئیمتیازاتی تایبه‌ت".
ئه‌مرۆ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و، له‌میانه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا محه‌مه‌د حه‌لبووسی، پارێزگاری پێشووی ئه‌نبار وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا، له‌كاتێكدا حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، وه‌ك به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگریی دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كه پشكی كورده، دانیشتنه‌كه تا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌كراوه‌یی مایه‌وه.
H.B